/   عێراق
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا
2024-10-31
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، د.مەحمود مەشهەدانی بە 182 دەنگ بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژارد، دوای ئەوەی دانیشتنەکە بۆ گەڕی دووەم دواخرا.
دانیشتنەكە بە ئامادەبونی 195 نوێنەر دەستیپێكرد و رێژەكە بۆ 271 نوێنەر زیادیكرد، لە گەڕی یەكەمدا مەشهەدانی 153 دەنگی بەدەستهێناو عیساوی 95 دەنگی بەدەستهێنا و عامر عەبدولجەباریش 9 دەنگی بەدەست هێنا لەگەڵ هەبوونی 14 دەنگی پوچەڵ.
لە خولی دووەمدا مەشهەدانی بە بەدەستهێنانی 182 دەنگ بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.