/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: فیرقەی دوو و فیرقە هاوشێوەکانی ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستانە

2024-03-06
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: فیرقەی دوو و فیرقە هاوشێوەکانی ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی پێشمەرگەی کوردستانە

 لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ك) رایگەیاند: فیرقەی دووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فیرقە هاوشیوەکانی، ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی کوردستانە.

ئەو وتانەی هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ك) لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی ٢ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی فیرقەکە کە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، دەستخۆشی و ستایشی بەڕێوەچوونی کاروبارو ئەرکەکانی فیرقەی(٢)ی کرد بەوەی کە ئەم فیرقەیە ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستانە.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، ئاماژەی بەگرنگیی بوونی سوپای پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ پاراستنی خاک و گەل و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و زامنکردنی ئایندەی ئەم گەلە بە خۆسازدان و ئامادەباشی بەردەوام و پەیڕەوکردنی دیسپلینی سەربازی و شێوازی پێشکەوتووی زانستە سەربازییەکان لەهەموو قۆناغەکانی بەجێهێنانی ئەرکەکانیان.
 

زیاتر بخوێنەوە