/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا پێشوازی لەوەفدێکی هاوپەیمانان دەکات

2024-02-17
رؤژی (٢٠٢٤/٢/٨) شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا  لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، پێشوازیكرد له‌ كۆڵۆنیڵ (لۆكا ڤیلیسك) و تیمێكى یاوه‌رى له‌تیمى مه‌شقكردنى سه‌ربازیى هێزه‌كانى ئیتاڵیا له‌هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق. 
له‌دیدارێکدا لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ستایشى رۆڵى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئیتاڵیاى كرد له‌ڕۆڵگێڕانیان له‌پشتگیریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ڕووى مه‌شقپێكردن و راهێنان و پشتگیریكردنیان له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرداو به‌رده‌وامییان له‌و پشتگیریكردنه‌. 
له‌به‌رامبه‌ردا كۆڵۆنیڵ (لۆكا ڤیلیسك) هه‌ڵوێستى  لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانی به‌رز نرخاند. 
له‌به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندیكردنى به‌هێزه‌كانى ئیتاڵیا له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیى پشتگیرى هێزه‌كانى ئیتاڵیاى دووپاتكرده‌وه‌ له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.
 

زیاتر بخوێنەوە