رۆژی پێنجشه‌ممه (٢٠٢٤/٢/١٥) شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى (ى.ن.ك)، له‌باره‌گاى ئه‌نجومه‌ن، پێشوازیكرد له‌به‌ڕێزان (لیوا روكن عمر) سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌كانى (70)ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و (لیوا روكن مه‌ریوان) فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پشتیوانى (2)ى هێزه‌كانى (70) و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانى پله باڵاى هێزه‌كانى (70)ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
له‌دیدارێكدا وێڕاى پیرۆزبایى له‌ده‌ستبه‌كاربوونى لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى (ى.ن.ك) ئه‌فسه‌ره باڵاكان داوایان له‌به‌ڕێزیان كرد به‌رده‌وام بێت له‌پشتگیری كردنیان له‌پرۆسه‌ى چاكسازى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، هاوكات ئاماده‌بووان له‌باره‌ى رێوشوێنه‌كانى پرۆسه‌كه گوێیان لەڕێنماییه‌كانى لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى (ى.ن.ك) گرت، لێپرسراوى ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیری كردنیان له‌پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا.