/   ی.ن.ک
شێخ جەعفەر: بەشداری سەرۆك بافڵ لە میونشن نیشانەی گرنگیی پێگەی یەكێتییە
2024-02-18
بەبۆنەی بەشداریكردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كارەكانی لوتكەی مینشن بۆ ئاسایش 2024، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە: "بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی یەكێتییە لەم كاتە هەستیارەدا كە جیهان بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پیایدا تێدەپەڕێت".
دەقی پەیامەکە...
ئامادەبوون و بەشداریكردنی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كارەكانی (لوتكەی مینشن بۆ ئاسایش 2024) نیشانەی گرنگیی رۆڵبینینی سەرۆكی یەكێتییە لە ڕاگرتنی ئاسایشی ناوچەیی و عیراق بە گشتیی و ئارامی وسەقامگیری هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.
لە ئێستادا، وەك هەمیشە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لایەنی سەرەكی و كارای ڕاگرتنی پارسەنگیی هێزە، بەرامبەر هەر لایەن و هێزێكی ناوچەیی و دەرەكی بییەوێت ئەو پارسەنگییە لە هەرێمی كوردستان و عیراق لاسەنگ بكات، بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی یەكێتییە لەم كاتە هەستیارەدا كە جیهان بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پیایدا تێدەپەڕێت .
هەڤاڵانی یەكێتی لە پاڵ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، دڵنیان لە ئەنجامی بەشداریكردنی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی، وچاوەڕوانی دەركەوتنی قۆناغێكی پێشكەوتوتر لە ئارامی و سەقامگیری بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن .
شێخ جعفر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان