/   عێراق

گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بێ ئەنجام بوو

2024-10-31
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی 195 ئەندام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەردەوامە.
سەرچاوەیەک لەنێو پەرلەمانی عیراقەوە بە PUK council ی راگەیاند؛ لە گەڕی یەکەمی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەماندا، هیچ کاندیدێک نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.
لەو دەنگدانەدا، مەحمود مەشهەدانی 153 دەنگی بەدەستهێنا و سالم عیساوی 95 دەنگی بەدەستهێنا، هەربۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کەوتە گەڕێکی ترەوە.

زیاتر بخوێنەوە