سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق(پەرلەمان) دادەنیشێت و بڕیارە تێیدا سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێرێت.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق(پەرلەمان)کە کۆپییەکی بۆ PUK council نێردراوەو لەلایەن فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانەوە دەرچووە، تێیدا خشتەی دانیشتنەکەی سبەی نووسراوەو دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز، دانیشتنەکە بەتەنها تەرخان کراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق.
پاش لەسەرکارلابردنی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان لەمانگی تەشرینی دووەمی 2023دا، چەند جارێک پەرلەمانی عیراق هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی بۆ پەرلەمان داوە، بەڵام تائێستا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نەتواندراوە ئەو کارە بکرێت، بەو هۆیەشەوە دانیشتنەکانی لەلایەن جێگری یەکەمەوە بەڕێوەبراوە.