لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا 108 پەرلەمانتار ئیمزایان بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆکردەوە.
لە نوسراوێکدا کە ئیمزای هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەرە و 108 پەرلەمانتاری لایەنە کوردستانییەکان جگە لە پارتی ئیمزایان لەسەرکردووە، تێیدا داوا لەسەرۆکی پەرلەمان دەکەن، تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق جێبەجێبکرێت، هاوکات داوا لەسەرۆک وەزیران بکرێت لقی بانکەکان بکاتەوە و کار بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات.