/   کوردستان

پەیامێک لەجێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2026-08-16
بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی
‏‎سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
‏لە یادی (٨٠) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم.
لەم یادەدا ڕۆڵ و کاریگەری پارتەکەتان لە مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕی و ئێستای نێو کایەی سیاسی و پڕۆسەی حوکمڕانیدا بەرز دەنرخێنم و هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
 
ئومێدەوارم هەرێمی کوردستان دوور بێت لەم بارودۆخە ناهەموارەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و کاری جددی نێوان کۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم هەیە، کە لەسەر بنەمای کاری هاوبەش و بەرژەوەندی گشتی و ئامانجە نەتەوەییەکان هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ لەپێناو گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و گەیشتن بە کەناری ئارامی، هەروەها لێکتێگەیشتنەکانی نێوانیان بکەن بە قەڵغانی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەو تەحەددییانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر خاک و نیشتمانمان.
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
‏‎جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٨/١٦

زیاتر بخوێنەوە