ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٧/٢٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە بەڕێز کارن ڤان گیرسبێرخن، راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، دوایین پێشهاتەکانی رۆژههڵاتى ناوهڕاست و لێكهوتهكانى بە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لە بارەوەکرا.
لە تەوەری پەیوەندییەکاندا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیان، هەروەها برەودان بە هاریکاریی هاوبەش کرایەوە لە بواری سەربازی و ئەمنیدا، هەروەک هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵ پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی كۆبوونهوەکە بوو.