ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٧/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم، سوپاس و ستایشی کارەکانی بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی کرد، کە لە ماوەی رابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان، رۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، گێڕاوە.
لای خۆیەوە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی رابردوودا كرد، هەروەها بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.