/   ی.ن.ک
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
2026-06-01
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەبۆنەی(٥١)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لەئێوەی بەڕێزو کادیرو ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەكەین و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشەو پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لەقەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان