لە سەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەفدێکی وەرزشکاران بە سەرۆکایەتی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌دیب شكور نوێنه‌ری لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌ردوو وه‌رزشكاری دیاری شاری هه‌ولێر، سه‌ركان عه‌لی خان و حه‌مید خالد، سه‌ردانی وه‌رزشكاری دێرینی كوردستان و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی برایه‌تی و پێشمه‌رگه، کاک فاتیح حه‌مه خان-یان كرد .
له‌و سه‌ردانه‌دا، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی هه‌واڵپرسین له باری ته‌ندروستی فاتیح حه‌مه خان، هیوای ته‌ندروستی باشی بۆ خواست، هاوکات، ئه‌دیب شكور، بەو وەرزشکاره دێرینەی راگەیاند” خزمەتکردن و یادکردنەوەی ئێوە ئه‌ركی سه‌رشانمانه و هەرگیز ئێوە لە یاد ناکرێن و لەهەر شوێنێک پێویستیتان پێمان بێت لە خزمەتتاندا دەبین”.
هەروەک هیوای تەندروستی باشییان بۆ خواست و سڵاوی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مسته‌فا یان پێگه‌یاند و هاوكاری به‌رێزیان پێشكه‌ش به فاتیح حه‌مه خان كرا .