ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٣/١٠ لە شاری هەولێر، پرسەی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، برای بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو.
بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و کونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، بەشداربوون لە پرسەکەدا و لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیان بە بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا راگەیاند.