/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئێوارەخوانێکی بەربانگی بۆ کاپتن ئازاد وەهاب و کۆمەڵێک وەرزشکاری سلێمانی رێکخست

2026-03-03
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2ی ئاداری 2026 لەسەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ وەرزشکاری دێرین کاپتن ئازاد وەهاب رێکخرا.

ئێوارە خوانەکە بەبەشداریی خانەوادەی کاپتن ئازاد و وەفدێک لە رێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی و کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی نوێنەرایەتی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و زانا قادر پسپۆڕی بواری وەرزش، لەماڵی وەرزشکاری دێرین ئازاد وەهاب  رێکخرا.
لەو ئێوارە خوانەدا، ئەدیب رەباتی سڵاوی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفای گەیاندە کاپتن ئازاد و وەرزشکارانی ئامادەبوو و جەختیکردەوە کە هەوڵ و ماندووبوونی کاپتن ئازاد و وەرزشکارانی دێرینی کوردستان شیاوی سوپاس و پێزانینە و هەرگیز لەیادناکرێن.

زیاتر بخوێنەوە