/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵاو سەرکەوت زەکی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاروباری رێکخراوەییان تاووتوێکرد

2026-01-08
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەریەک لە هەڤاڵان، رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکەوت زەکی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی-چەمچەماڵی کرد.
 
لەدوو دیدرای جیاجیادا، تیشک خرایەسەر دواپێشهاتەکان و چەند بابەتێکی پەیوەست بە کاروباری رێکخراوەیی. لەو بارەیەوە جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی کرایەوە، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی ژیانی رێکخراوەیی و ئۆرگانەکانی حزبە لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە، بەچەشنێک کە وەڵامدەرەوەی قۆناغی نوێی خەباتی سیاسی و رێکخراوەیی حزبێکی خاوەن مێژوو و تێکۆشانی گەورەی وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت.
 

زیاتر بخوێنەوە