/   ی.ن.ک
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کۆبووەوە
2026-01-05
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری جەخت لە هەماهەنگی و یەکخستنی توانای دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختی لەوە کردەوە کە بە هەمان رۆحییەتی کوردانە و یەکێتییانەوە درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبین.