/   هەواڵی ئەنجومەن
جێگری سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات
2025-12-24
بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە گیانی برایەتیی و قوڵبوونەوەی پێکەوەژیانی گشت پێکهاتەکان دەکەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی مێژووی ناوچەکە هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندێک بووە بۆ ژیانی پێکەوەیی و یەکتر قبووڵکردنی سەرجەم ئایین و ئایینزاکان.
دووبارە ئەم جەژنەتان لێ پیرۆز دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی ئارام و دڵخۆش ئەم جەژنە بەسەر ببەن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/٢٤