/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازی لەوەفدێکی هاوبەشی زانکۆو وەرزشکارانی ئیلام دەکات

2025-12-18
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە وەفدێکی هاوبەشی زانکۆی ئیلام و وەرزشکارانی دێرینی پارێزگای ئیلامی ئێران، بەسەرۆکایەتی د. بیهرۆز علی شاە ناسری سەرۆکی زانکۆی ئیلام.
 
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە وەرزشکارانی دێرینی سلێمانی ئامادەیبوون، هەڤاڵ شێخ جەعفەر خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی وەفدەکە دەربڕی و رایگەیاند کە وەرزش و زانست دوو بواری گرنگن و کاریگەریی راستەوخۆیان هەیە لەسەر پێشکەوتن و درەخستنی رووی گەشی هەر کۆمەڵگەیەک. هیوای خواست سەردانەکە ببێتە سەرەتایەک بۆ دروستکردنی پردێکی پتەوی پەیوەندی نێوان وەرزشکاران و زانکۆی ئیلام لەلایەک و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی وەرزشکاران و زانکۆی سلێمانی لەلایەکی تر.
 
لەبەرانبەردا، د.ناسری بەناوی وەفدی میوانەوە، سوپاسی
هەڤاڵ شێخ جەعفەری کرد و رایگەیاند پەیوەندی نێوان ئیلام و سلێمانی پەیوەندییەکی باشە و خوازیارن لەداهاتوودا لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لەسەر هەردوو ئاستی زانستی و کەلتووری زیاتر پەرەی پێبدرێت.
 

زیاتر بخوێنەوە