ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2025، بەئامادەبوونی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەڕێوڕەسمێکدا لەبارەگای ئەنجومەن، ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزکرایەوە.
لەڕێوڕەسمەکەدا کە بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە رێکخرابوو و کادران و هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، بەشی پرۆتۆکۆڵی یەکەی پاسەوانی ئەنجومەن، ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە، ئەو ئاڵایەی کە لەپێناوی بەرزڕاگرتنیدا، میللەتی کوردو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قوربانییەکی بێ شووماریان بەخشیوەو هەزاران شەهیدیان پێشکەش کردووە.