/   هەواڵی ئەنجومەن
پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە
2025-12-17
لەم بۆنە پڕ شکۆیەدا کە ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، پیرۆزباییەکی گەرم لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانیانی ئازیز دەکەم.
ئومێدەوارم بیری نیشتیمانپەروەری بکەین بە قەڵغان بۆ بە شکۆ ڕاگرتنی ئەم ئاڵایەی کە قەوارەی هەرێمی کوردستانی لە سایەدا بنیاتنراوە، با گووتارەکانمان تەنها بۆ ڕازاندنەوەی بۆنەکان نەبێت و ڕەنگبداتەوە لە نێو کایەی سیاسی و بەرەوپێشچوونی حوکمڕانیەکی دیموکراسییانە و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییە بۆ بەدەستهێنانی مافه دەستوورییەکانمان لە عێراقدا.
درود و سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی، کە لەپێناو ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستاندا گیانیان بەخشی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/١٧