/   کوردستان

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2025-12-16
 
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز (عەمید محەمەد نێرەگینی)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم، داواکارم لە خوای مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێ.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/١٦

زیاتر بخوێنەوە