/   کوردستان
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەردا
2025-12-12
لە سێیەمین ساڵیادی شەهید بوونی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاکی دادەنەوێنم و بۆ هەمیشە یاد و یادەوەرییەکانی لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری بۆ خاکی کوردستان لە لامان بە پیرۆزی دەمێنێتەوە.
شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر دڵسۆز بوو بەرامبەر بە کارەکەی، ئەرکەکانی بەوپەڕی ئازایی و بوێرییەوە جێبەجێ دەکرد، هەمیشە لە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ دوژمنی خاک و نیشتیماندا بە شانازییەوە سەرکەوتنی تۆمار دەکرد بۆ خۆیی و هاوڕێکانی، بۆیە تا ئەبەد ئێمەش شانازی بە ناوە دیار و درەوشاوەکەی نێو هێزی پێشمەرگە کاکە ئاکامەوە دەکەین.
درود و سڵاو لە گیانی پاکی شەهید ئاکام و هاوڕێیەکانیی و گشت شەهیدانی دەستی تیرۆر و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، شکۆمەندیی و سەربەرزیش بۆ خانەوادە و کەسوکاری کاکە ئاکام و سەرجەم کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/١٢