بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئەنجامی نالەباری کەش و هەوا و بارانێکی زۆر و دروستبوونی لافاو، هەواڵی گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی لە سنوورەکانی قەزای چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکوک لەگەڵ برینداربوونی چەند کەسێکی ترم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی ئەم کارەساتە سروشتییەی ئەمڕۆ دەکەم، داواکارم لە خودای گەورە بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانیان ببەخشێت، هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/٩