/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لە دامەزراندنی کۆمەڵەی شورای مەزن کرد

2025-12-08


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١٢/٨ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی کە لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکاران پێکهاتبوو، بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆمەڵەی شورای مەزن کرد، کە لە لایەن کونسوڵخانەی کۆماری میللیی چین رێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز لیوجیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین، بە سوپاس و پێزانینەوە باسی لە بەشداربوونی ئامادەبووان کرد و جەختی لە کاریگەریی پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا و گرنگیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.

زیاتر بخوێنەوە