/   کوردستان
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بریتانیا کۆبووەوە
2025-12-08
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١٢/٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوایین بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی عێراق کرا، هەروەها پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە، دواتر باسیان لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی سهر كێڵگهى غازى كۆرمۆر کرد و بە کارێکی تێکدەرانە و مەترسیداریان بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق لە قەڵەمدا.
پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە بەردەوامەکانی نێوانیان لەگەڵ پرۆسەی چاکسازیی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.