/   ی.ن.ک

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی هەرێم لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا

2025-12-03


لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و گشت ڕێکخراوەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەتی و جیهان بە گشتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین خاوەن پێداویستیی تایبەتی هەیە لە جیهاندا، هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەکی بەرچاو هەیە، خاوەن پێداویستیی تایبەت شایستەی بایەخ و گرنگیپێدانی زیاترن، بۆیە پاڵپشتی و باشترکردنی ژیانیان ئەرکە لەسەر شانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هیوادارم هەوڵ بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر و بەشداریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پڕۆسەکانی بڕیاردان، دەستەبەرکردنی مافەکانیان و یەکسانیی لە بواری خوێندن و کارکردندا، بدرێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/٣

زیاتر بخوێنەوە