ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ی تەشرینی دووەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە گوندی (کوپەلە)ی سەر بەقەزای بازیان، بەشداریکرد لە دیدارێکی بەفراوانی خزمانی عەشیرەتی گەورەی کافرۆشی.
لەو دیدارەدا، لێپرسراوی ئەنجومەن، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە مێژووی پڕ لە فیداکاریی عەشیرەتی کافرۆشی کرد لە شۆڕشەکانی کورددا بەتایبەتی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا کە هەمیشە پاڵپشتی پێشمەرگەو شۆڕش بوون و لەو پێناوەشدا دەیان رۆڵەی تێکۆشەریان شەهیدبوون، لەو بارەیەوە هەڤاڵ شێخ جەعفەر وتی: کافرۆشی و یەکێتی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون.
هەروەک باسی لە هەڵوێستی خزمانی کافرۆشی کرد لە بەرگریکردن لە حکومەتی هەرێم و دەستکەوتەکانی دیکەی میللەتەکەماندا. پاشان تیشکی خستەسەر پەیوەندی پتەوی عەشیرەتی کافرۆشی لەگەڵ عەشیرەت و ناوچەکانی دەوروبەریاندا کە هەمیشە پەیوەندییەکی باش و ئەرێنیانە بووە.
هەر لەو دیدارەدا، پارێزەر هێرش ئەحمەد، بەناوی عەشیرەتی کافرۆشییەوە وتەیەکی پێشکەش کردو ستایشی هەڵوێستی هەڤاڵ شێخ جەعفەر-ی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی خزمانی کافرۆشی بووە.