/   هەواڵی ئەنجومەن

هەڤاڵ شێخ جەعفەر بەشداریکرد لەڕێزلێنان لەژمارەیەک مامۆستاو فەرمانبەری خانەنشیندا

2025-11-08
هەڤاڵ شێخ جەعفەر بەشداریکرد لە رێزلێنان لە 105 مامۆستاو فەرمانبەری خانەنشیندا
 
ئەمڕۆ شەممە 8ی تەشرینی دووەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداریکرد لە رێوڕەسمی رێزلێنان لە 105 مامۆستا و فەرمانبەری خانەنشیندا.
 
لەو رێوڕەسمەدا، کە لەلایەن کۆمیتەی رێکخستنی چوارچرا، بەهاوکاری هەڤاڵ شێخ جەعفەر رێکخرابوو، لێپرسراوی ئەنجومەن، وێڕای دابەشکردنی بەشێک لە رێزلێنانەکان، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینی بەرزنرخاند لە خزمەتکردن هاوڵاتیان و پێگەیاندنی چەندین نەوە لە خوێندکاران و بەمامۆستایانی رایگەیاند؛ ئێمە هەموومان پەروەردەی دەستی ئێوەین، جەختیش لەوەکرایەوە کە هەرگیز کۆمەڵانی خەڵک، رەنج و تێکۆشان و ماندووبوونی مامۆستایانی خانەنشین و فەرمانبەران لەیاد ناکەن و بەچاوی رێزەوە لە کارە ناوازەکانی دەیان ساڵەی تەمەنیان دەڕوانن.
 
لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین و لێپرسراو و سەرپەرشتیارانی بواری پەروەردەو جەماوەری سنووری گەڕەکی چوارچرا ئامادەبوون.
 

زیاتر بخوێنەوە