شێخ جەعفەر شێخ مستەفا چەند بازنە و کۆمیتەیەکی رێکخستن بەسەردەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە 8ی تەشرینی دووەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەریەک لە کۆمیتەی پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ و بازنەکانی کارێزە وشک و ئیبراهیم ئەحمەد و تووی مەلیک و کۆمیتەی دامودەزگاکانی کرد.
لەچەند دیدارێکی جیاجیادا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، سوپاسی لێپرسراو و ستاف و کادیرانی کۆمیتە و بازنەکانی کرد کە لەماوەی رابردوودا ماندوونەناسانە ئەرکەکانی سەرشانیان راپەڕاندووە، کە دەرەنجامی ئەو ماندووبوونە بە سوود و قازانجی کۆمەڵانی خەڵک کۆتاییان دێت.