بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له بەڕێز کۆلۆنێل ماثیو شروپنەر، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمریکا لە هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەكانى ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، یارمەتییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و چەند پرسێکی گرنگی هاوبەش، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی و بەردەوامبوونی هاریکاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکە کردەوە، هەروەها بە گرنگییەوە لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان ڕوانی.
پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تیایدا بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دووپات کرایەوە.