/   ی.ن.ک

هەڤاڵ شێخ جەعفەر: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو لایەنە سیاسییەکان بێت

2025-10-20


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١٠/٢٠ هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی لیژنەی باڵای دەنگدانی تایبەتی هەولێری کرد.

لە دیدارەکەیاندا، جەختیان لە هەماهەنگی زیاتر و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کردەوە، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی تری گفتووگۆکانیان بوو، هیوایان خواست پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیانە بەڕێوەبچێت و ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو لایەنە سیاسییەکان بێت، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی هێنانەکایەی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئەمنیی بۆ ناوچەکە.

زیاتر بخوێنەوە