/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەموو تواناکان بخرێنە خزمەتی سەرخستنی لیستی 222

2025-10-15
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەشرینی یەکەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پیشوازیکرد لە کادیرانی کۆمیتەی خانەنشینان.

لەدیدارێکدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، تیشکی خستەسەر بایەخ و گرنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بونی نوێنەرانی کورد لە بەغدا.
هاوکات، باسی لە مێژووی پڕ لە سەروەری و بەرخودانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و رایگەیاند؛ هەروەک چۆن لەڕابردودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێویست بوە بۆ خەبات و تێکۆشان لەدژی هەر پیلانێکی دوژمنکارانەی ناحەزانی کوردو کوردستان ، لەئێستاشدا بونی زۆرترین ژمارەی نوێنەرانی یەکێتی لە بەغداد ، بەمەبەستی داکۆکی کردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هێندە پێویست و کاریگەرە، هەربۆیە گرنگە هەموو هەوڵ و تواناکان بخرێنە خزمەتی سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لەکۆتاییشدا کادیرانی خانەنشینان، جەختیانکردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ سەرخستی لیستی 222، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەنیش، سوپاسی ماندوبون و لێهاتویی ئەو کادیرانەی کرد کە بوێرانەو بێ وچان کاردەکەن بۆ سەرخستنی لیستی شەهیدان.



 

زیاتر بخوێنەوە