/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازییکرد لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی دژ بە داعش

2025-09-29


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٩/٢٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێل ئاریان بوما، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتيی دژ بە داعش کرد.

لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگرى سەرۆکی هەرێم وێڕای بەخێرهاتن، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کۆلۆنێل ئاریان بوما، کۆماندەری نوێی هێزەکانی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتيی دژ بە داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی بۆ سەرخستنی لە کارەکانی، نیشاندا.

لای خۆیەوە بەڕێز کۆلۆنێل ئاریان بوما، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەربڕی و جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

زیاتر بخوێنەوە