/   ی.ن.ک

راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

2025-09-28
بەسەرپەرشتی هەڤاڵ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٨/٩/٢٠٢٥ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو. 
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان،  کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن. 
هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون. 
هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە. 
لە كۆتاییدا سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا. 
راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر بخوێنەوە