/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لەیەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

2025-09-21
لە يادى (٥٥) ساڵه‌ی دامه‌زراندنى يه‌كێتيی زانايانى ئایینی ئيسلامى كوردستاندا، پیرۆزباییەکی گه‌رم له‌ سه‌رۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستايان و زانايانى ئايينی ئیسلامی کوردستان دەکەم، هيوام هەمیشە سەرکەوتنیانە لە بواری هۆشیار کردنەوە و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەکەمان.
 
مامۆستایانی ئایینی بە درێژایی مێژوو ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاویان هەبووە لە پەرەپێدانی کلتوری ژیانی پێکەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکتر قبووڵکردن، هەروەها خەبات و ماندووبوونیان لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و قوربانیدان لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و کیانێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان جێگەی ستایش و ڕێزە.
 
هیوادارم مامۆستایانی ئایینی بەردەوام بن لە بەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان و گیانی تەبایی نێوان گشت ئایین و ئاینزاکان، لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی نیشتیمان و هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە بیری توندڕەوی.
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٥/٩/٢١

زیاتر بخوێنەوە