/   ی.ن.ک

سەرۆکی یەکێتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پیرۆز دەکات

2025-08-16
سەرۆکی یەکێتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پیرۆز دەکات
 
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی پارتی کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
 
 
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. 
 
جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. 
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر بخوێنەوە