ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٨/١٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له خاتوو گويندهلن گرين، كونسوڵی گشتيی نوێ و بهڕێز ستيڤن بيتنهر، كونسوڵی گشتيی پێشووى ئهمهريكا له ههرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم وێرای بەخێرهاتنیان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتيی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە خاتوو گويندهلن گرين کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کاروبارەکانیدا بۆ خواست.
دواتر بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم، سوپاس و ستایشی کارەکانی بەڕێز ستيڤن بيتنهری کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا ڕۆڵی گرنگی لە ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، گێڕاوە.
لای خۆیەوە بهڕێز ستیڤن بيتنهر، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.