ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٨/١٢، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا پێشوازیی لە بهڕێز کۆڵۆنێڵ پیتەر کوپەر و شاندێکی سەربازیی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز کۆڵۆنێڵ پیتەر کوپەری لە ماوەی ئەرکەکەیدا، وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا بەرز نرخاند، هەروەها بە بایەخەوە لە ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دوا.
هەر لە دیدارەکەدا، بهڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ سێباستیان کلنک، وەک فەرماندەی نوێی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز کۆلۆنێل پیتەر کوپەر، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد، هەروەها هاوکاری و پشتیوانییە سەربازییەکانی وڵاتەکەشی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە.