/   هەواڵی ئەنجومەن

دەزگای بەخشین لەڕێی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانەوە ژمارەیەک ئامێری پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوا دەکات

2025-08-12
هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ستایشی هەوڵە خێرخوازییەکانی دەزگای بەخشین دەکات لە دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025، ستافێک لە دەزگای خێرخوازیی بەخشین، سەردانی بارەگای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کردو لەلایەن لێپرسراوی کارگێڕیی و دارایی ئەنجومەن بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا ستافی دەزگای بەخشین، ژمارەیەک ئامێری پێشکەوتووی پزیشکییان رادەستی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرد، تا لەڕێی ئەنجومەنەوە پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوا بکرێت کە نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەندە بە چارەسەکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و هەر ئەمڕۆش ئامێرەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەکان.
لەبەرانبەر ئەو کارە خێرخوازییەیاندا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، لە لێدوانێکدا سوپاسی دكتۆر محەممەد شێخ لەتیف سەرۆکی دەزگاکە و ستافەکەی کرد و دەستخۆشی لێکردن لەپای ئەو هاوکارییە پزیشکییانەی چەند جارێکە لەڕێی ئەنجومەنەوە پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوای دەکەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، ئەمە دووەم جارە دەزگای خێرخوازی بەخشین لەڕێی ئەنجومەنەوە ئامێریی پێشکەوتووی پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوا دەکەن.

زیاتر بخوێنەوە