/   ی.ن.ک
پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
2025-08-06
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو خاتوو نەرمین قادر
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و کەسایەتی دیاری بواری دراما و شانۆی کوردی خاتوو (نەرمین قادر)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و گشت هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی پاکی خاتوو نەرمین بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٨/٦