/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

2025-07-28

 
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٧/٢٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پرۆسەی چاوەڕوانکراوی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی ئاسايش و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا لەگەڵ پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تیایدا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور، هاوڕا بوون.

زیاتر بخوێنەوە