ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەمموزی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا، دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عیراقیان باسکردو هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە یەکێتی هەمیشە بڕوای پتەوی بەچارەسەرکردنی کێشەکان هەیە، لەڕێگەی گفتوگۆو لێکتێگەیشتن و تەئکیدیان لەزامنکردنی مافەکانی گەلەکەمان لەسەر بنەمای دەستورو چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا کردەوە.
هەر لەو دیدارەدا، هەوڵە چڕوپڕ و کاریگەرەکانی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و جوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەم دواییەیان، بە بەرپرسانەو نیشتمانیانە وەسفکرد.