بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و گشت پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەم.
لەم جەژنە پیرۆزەدا، جەخت لە بنەماکانی ئاشتیی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکان دەکەینەوە، گرنگە یەکڕیزی و یەکدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکەین بە خاڵی بەهێزبوونمان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهان، لەپێناو بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکەمان.
جەژنتان پیرۆز بێت، کوردستانیش هەر ئاوەدان و دوور بێت لە هەموو پێشهاتێکی نەخوازراو.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٦/٥