ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٦/٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز بریجێش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم جهختی له رۆڵی گرنگی وڵاتی هیندستان کردەوە لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، هەروەها بەردەوامبوون و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بەرزنرخاند، بهتایبهتی لە بوارەکانی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی توانا مرۆییەکان و هاوکارییە ئابووریی و کلتوورییەکاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی هیندستان، وێڕای دهربڕینی خۆشحاڵی بە پهیوهندییەکانی نێوان هەردوولا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پهرهپێدان و هاوکاریکردنی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان، نیشاندا.