لەساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێز عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و ئەندامانی سەرکردایەتیی و گشت کادیر و لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە کاروباری ڕێکخراوەیی و حزبیدا بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا ئومێدەوارم گشت لایەنە سیاسییەکان لە ژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاو بنێن بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بە قوربانیدان و خوێنی ڕۆڵەی هەزارەها شەهید هاتۆتە بوون، هەروەها گفتووگۆکان بکرێن بە بنەمای چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی کە لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمەکەماندا بوونی هەیە، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامیی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٥/٣١