/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا میوانداریی خوێندکارانی دوو چادرگەی دیدەوانی دەکات

2025-05-29
لەسەر ئەرکی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نیوەڕۆخوانێک رێکخرا بۆ خوێندکارانی بەشداربوو لە چادرگەیەکی دیدەوانی لەسەیرانگای قەشقۆڵی لە هاوینەهەواری دوکان.
چادرگەکە لەلایەن پەیمانگای وەرزشییەوە رێکخرابوو، بۆ زیاتر لە 100خوێندکار و تێیدا چەندین چالاکی هونەری و کاری دەستی جیاجیا لەلایەن خوێندکارانەوە نمایش کرا.

چەند رۆژێک لەمەوبەریش هەر لە هاوینەهەواری دوکان ، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، ئێوارەخوانێکی بۆ زیاتر لە 100خوێندکاری
چادرگەیەکی دیدەوانی رێکخست کە لەلایەن کۆلیژی وەرزش و توانا جەستییەکانەوە رێکخرابوو.
 

زیاتر بخوێنەوە