ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایار، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لەدیدارێکدا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی، بەڕێوەچو، پێویستییە هەنووکەیەکانی پەیوەست بە رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی و بوژاندنەوی ژیانی حزبی و چالاککردنەوەی دامەزراوەکان، تاوتوێکران.
هەروەک لێپرسراوی ئەنجومەن و جێگری سەرۆکی یەکێتی گفتوگۆیان کرد سەبارەت بەرێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و لەوبارەیەوە جەختیان کردەوە کە دیدگای یەکێتی بۆ کابینەی نوێ، حکومەتێکی خزمەتگوزارە کە لەئاست داواکاری و چاوەڕوانیەکانی هاوڵاتیاندا بێت.