/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا کرد

2025-05-19


 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٥/١٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئەتیلا تۆس، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز ‏جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.

به‌ڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و ماندووبوونی بەڕێز ئەتیلا تۆس، کونسوڵی گشتیی هەنگاریای لە هەرێمی کوردستاندا بەرز ‏نرخاند، لە بەرامبەر ئەو یارمەتییە سەربازییانەی کە ووڵاتەکەی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانیان کردووە، بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژ بە داعشدا، هەروەها سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوو بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتی هەنگاریا، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها جەختی لە پەرەپێدان و بەردەواميی پەیوەندییە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

زیاتر بخوێنەوە