/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور کۆبووەوە

2025-05-07


 
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٥/٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە بەڕێز سینچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان. 

لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردەوە، هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ کاری هاوبەش و بەرەوپێشچوونەکان دووپاتکردەوە، بە تایبەت لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری، ئاوەدانکردنەوە، پەروەردە، تەندروستی، هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشکەوتووەکانی کۆریای باشوور.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور، جەختی لە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان كردەوە لە گشت بوارەکاندا، ئاشتیی و سەقامگیری ناوچەکەشی بە گرنگ زانی بۆ بەرەوپێشچوون و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان.

زیاتر بخوێنەوە